بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە ماڵپەڕی رووسیا یەوم، ئولگ ژوراولۆف، سەرۆکی ناوەندی ئاشتی ڕووسیا کە لە ژێر چاوەدێری وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە چالاکی دەکات، جەخت یکرد، ئەو جیهازاتە سەربازیە دژی هێزەکانی تورکیا و خەڵکی سڤیل بەکار دەهێنێرت.
ناوبراو زیادی کرد: فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ئۆپراسیۆنی پڕ کردنی بەربڵاوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات لە چەک و تەقەمەنی بەڕێوە دەبات و بەس لە سەرەتای ٢٠٢٠ ەوە، ١٣ کاروانی سەربازیی لە عێراقەوە بۆ سووریا ناردووە کە بریتی بووە لە زیاتر لە ٨٠ ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و زیاتر لە ٣٠٠ بارهەڵگر لە هەموو جۆرە چەک و تەقەمەنی جیاواز.
ژوراولۆف جەختی کرد: ئەو چەکە ئەمریکییانە لە ڕەوتی پێکدادانەکان و پێکدادان لە نێوان گرووپە چەکدارەکان لە ڕۆژهەڵاتی فورات و دژی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا و خەڵکی سڤیل بەکار دەهێنرێت.
............
340